گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

20 گوێدرێژ لە ڕێگای قەسابخانە دەستیان بەسەردا گیرا

2021.07.15 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
20 گوێدرێژ لە ڕێگای قەسابخانە دەستیان بەسەردا گیرا

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى میسرى بڵاوى کردەوە، دەزگاکانى وەزارەتى ناوخۆى ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر (20) گوێدرێژدا گرتووە کە ویستراوە سەرببڕدرێن و گۆشتەکەى بۆ جەژنى قوربان بفرۆشرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى (ئەلمیسرى ئەلیەوم) (15ى تەموزى 2021) ئاماژەى بەوە کرد، دەزگا ئەمنییەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى میسر توانیویانە دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبیلێکى بارهەڵگردا کە (20) گوێدرێژى پێ بووە لە سنورى پارێزگاى فەیوم و ویستویەتى بیباتە کوشتارگەکانى دەرەوەى شار بۆ ئەوەى سەریان ببڕێت.

 

بەگوێرەى رۆژنامەکە، مەبەست لەو کارە بۆ ئەوە بووە گۆشتى ئەو گوێدرێژانە ئامادە بکرێت بۆ پێش جەژنى قوربان بفرۆشرێت و دواى دەستگیرکردنى تۆمەتباران ڕەوانەى دادوەرى گشتى کراون بەمەبەستى لێکۆڵێنەوەى یاسایى.