گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەغدا پێنج ملیار دینارى پارەى گەنمى جوتیارانى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد

2021.07.15 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا پێنج ملیار دینارى پارەى گەنمى جوتیارانى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى گەیشتنى وەجبەى یەکەمى چەکى گەنمى جوتیارانى بە بڕى پێنج ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان، راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (15ى تەموزى 2021)  لە راگەیەندراوێکدا لەسەر زارى نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى بڵاوى کردەوە "چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١وەک وەجبەی یەکەم چەکەکانیان گەیشتە هەرێمی کوردستان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "دوای پشوەکانی جەژنی قوربان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەسەر جوتیارە کان".

 

لە راگەیەندراوەکەدا بڕى پارەى تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پارێزگاکان بەم جۆرە پۆڵێن کراوە:

هەولێر: یەک ملیاروپێنج سەد ملیۆن دینار

سلێمانی: دوملیارو پێنج سە د ملیۆن دینار

دهۆک: یەک ملیار دینار