کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شههرام عهزیز لە گەرمیان بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لەسەر ئاوەڕۆی ماڵان، دەرچوویەکی زانكۆ بەچەکی کڵاشینکۆف دوو کەس بریندار دەکات. . عەلی قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"نیوەڕۆی ئەمڕۆ (ههینی) بەهۆی ئاوەڕۆ و ڕژانی ئاوی بەر دەرگای ماڵان لە گەڕەکی ئاوباریکی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار شەڕ لەنێوان دوو دراوسێدا دروستبووە". . وتیشی، یەکێک لە ئەندامانی ئەو دوو خێزانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی کردووە و دوو کەسی بریندار کردووە، کە یەکێکیان دوو گولە بەر قاچ و باڵی کەوتووە، بەڵام بریندارەکەی دیکە برینەکەی سوکە. . وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی تەقەی کردووە دەرچووی زانکۆیە و بەزوویی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە ماددەی 405 دەستگیرکراوە. .