گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەواڵگرى دەستگیرکردنى ئەفسەرێکى راگەیاند کە موچەى سەربازەکانى دزیوە 

2021.07.14 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگرى دەستگیرکردنى ئەفسەرێکى راگەیاند کە موچەى سەربازەکانى دزیوە 

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی کردەوە، تیمێکی تایبەت توانیویەتی ئەفسەرێکی پێشووی سوپا دەستگیر بکەن کەپێش ساڵێک لەمەوبەر موچەی سەربازەکانی سەربازگەی (بەسمایە)ی دزی بو و دواتر هەڵهاتبوو بۆ دەرەوەی وڵات، ئاماژە بەوەش کراوە "تاوانبارەکە بەپلانێکی توکمە و چاودێرکردنی بەشێوەیەکی چڕ لە بۆسەیەکدا لەپارێزگای نەجەف دەستگیر کراوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (14ی تەموزی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "توانراوە ئەفسەرێکی تۆمەتباری هەڵهاتوو لەپارێزگای نەجەف دەستگیر بکەن، کەپێش ساڵێک لەمەوبەر موچەی سەربازەکانی بنکەی سەربازی (بەسمایە) لە دەوروبەری شاری بەغدای دزی بو و دواتر هەڵهاتبوو بۆ دەرەوەی عێراق".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "ئەفسەرە تۆمەتبارەکە لەلایەن شانەی هەواڵگریی سەربازی و دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیر کراوە".

 

بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوەکە "لەئێستادا تۆمەتبارەکە ڕوبەڕوی دادگا کراوەتەوە و تۆمەتی ناپاکی لەکارەکەی و دزینی موچەی سەربازەکانیی عێراق ئاراستەکراوە".