گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قوباد تاڵەبانى: ئەمەریکیەکان لە بوونى ’قاچاخچێتى مەترسیدار’ لە سلێمانى ئاگاداریان کردینەوە

2021.07.14 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: ئەمەریکیەکان لە بوونى ’قاچاخچێتى مەترسیدار’ لە سلێمانى ئاگاداریان کردینەوە

ناس کورد-

سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانى پێى راگەیاندین "وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا لەبارەى بوونى قاچاخچێتى مەترسیدار لە سلێمانى ئاگادارى کردوینەتەوە و وتویانە ئەبێت کۆتایى پێ بهێنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان محەمەد (14ى تەموزى 2021) لەمیانەى گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ (ڕووداو) کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و ئاماژەى بەوە کرد "لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانى ئاماژەى بەوە کرد کە وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا پێى ڕاگەیاندوون کە قاچاخچێتى لەسەر سنورەکان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران هەیە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئێران ئابڵوقەى لەسەرە و خۆشمان پەیوەندى بەردەواممان لەگەڵ وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا هەیە و ناو بەناو ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجام دەدەن، ئەمریکییەکانیش داوایان لێکردووین کە پشت بە خۆمان ببەستین.

 

سیروان محەمەد جەختی لەوەش کردەوە، قوباد تاڵەبانى باسى لەوە کردووە کە هەرێم فشارێکى لەسەرە بۆ هەندێک کارى نایاسایى و داوایان کردووە کە نەکرێت، هیچ شتێکى لەو جۆرە نەبووە کە شایەنى باس بێت، خۆشمان داوامان لێ کردوون کە هەرشتێک هەیە پێمان بڵێن با جێبەجێى بکەین.

 

 سەرۆکى ژورى بازرگانى سلێمانى وتیشى، بابەتى سیاسى پەیوەندى بە ئێمەوە نییە و تەنها باسى ڕووە بازرگانییەکەى دەکەین و سیاسەت پەیوەندى بە حکومەتەوە هەیە.

 

لێدوانەکەى سەرۆکى ژورى بازرگانى سلێمانى لە کاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بازرگانانى شارى سلێمانى قوباد تاڵەبانى جەختی لەوەکردووتەوە، چیتر ھیچ كە‌س و لایە‌نێك بۆی نییە دە‌ستوەردان بکات لە كاروباری بازرگانی و بازار قۆرخ بكات، ئەوانیش وەك حكومەت بازاڕ ئازاد تر دە‌كە‌ن و كێبڕكێیە‌كی تە‌ندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان دەستەبەر دە‌كە‌ن.