گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنى عێراق کاندیدبوونى هیچ یەکێک لە سەرۆک وەزیرەکان بەخۆیەوە نابینێت 

2021.07.14 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنى عێراق کاندیدبوونى هیچ یەکێک لە سەرۆک وەزیرەکان بەخۆیەوە نابینێت 

ناس کورد-

بۆ یەکەم جار لیستى کاندیدانى هەڵبژاردنى عێراق، هیچ یەکێک لەو کەسایەتییانەى تێدا نییە کە پێشتر پۆستى سەرۆک وەزیرانیان وەرگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى روسیا ئەلیەوم (14ى تەموزى 2021) لە بەدواداچوونێکدا بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى لیستى کاندیدانى هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق کە لەماوەى ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، هیچ یەکێک لەو کەسانەى کە پێشتر پۆستى سەرۆک وەزیرانیان وەرگرتووە کاندید نین لە هەڵبژاردنى داهاتوو، ئەوەش یەکەمجارە لە ساڵى 2003ەوە ڕووبدات.

 

ئەو کەسایەتیانەى پێشتر پۆستى سەرۆک وەزیرانیان وەرگرتووە بە سەرۆک وەزیرانى ئێستاشەوە بریتین لە هەریەکە لە "ئەیاد عەلاوى، ئیبراهیم جەعفەرى، نورى مالیکى، حەیدەر عەبادى، عادل عەبدولمەهدى و مستەفا کازمى"، بەڵام ئەوەش واتاى ئەوە نییە کە واز لە کارى سیاسى دەهێنن.

 

هەندێک لەو کەسانە لە هەڵبژاردندا بەشدارى دەکەن بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆیانەوە نا، بەڵکو لە ڕێگەى فراکسیۆنەکانیانەوە کە عەلاوى سەرۆکى کوتلەى "بەرەى نیشتمانى مەدەنى"ە و مالکى سەرۆکى "هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا"یە و حەیدەر عەبادى سەرۆکى "ئیئتلافى نەسر"ە.

 

هەرچى جەعفەرى و عادل عەبدولمەهدیشە هیچ فراکسیۆنێکیان نییە و وازیان لە چالاکى سیاسى هێناوە، ئیبراهیم جەعفەرى بەهۆى بەردەوامى نەخۆشییەوە و عەبدولمەهدیش دواى ئەوەى بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە لەساڵى 2019 دەستى لە پۆستى سەرۆک وەزیران کێشایەوە دواى ئەوە پەیوەندى بە هیچ حزبێکەوە نەکردووە.

 

بەگوێرەى ئاژانسە رووسیەکە، هەرچى سەبارەت بە مستەفا کازمیشە، هەوڵى ئەوەیدا لە ڕێگەى حزبێکەوە بە ناوى "المرحلة" کە لە ماوەى دوایین دروستى کرد بەشدارى هەڵبژاردن بکات، بەڵام لەو هەڵوێستەى پەشیمان بوویەوە و حزبەکەى هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بەهۆى بارودۆخى سیاسى.