ناس کورد-
دادگاى فیدراڵى عێراق وادەى تانەدانى لە یاساى بودجەى 2021 دواخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى دادوەرى ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "دادگاى باڵاى فیدراڵى وادەى تانەکانى لە یاساى بودجە دواخستووە، بۆ 24 ى مانگى داهاتوو".
پێشتر ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپارد تانە لەهەندێ مادەى یاساى بودجە بدات، دواى ئەوەى وەزارەتى دارایی یاساکەى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى دارایی ئەنجومەنى وەزیران پێشتر رایگەیاندبوو، حکومەت تانە لە زیاتر لە 10 ماددەى یاساى بودجە دەدات.