گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینی نوێ.. پلەکانی گەرما دادەبەزن

2021.07.14 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی نوێ.. پلەکانی گەرما دادەبەزن

ناس کورد-
بەڕێوبەرایەتى کەشوهەواى هەرێم ڕایگەیاند، سبەى پلەى گەرما لە سەنتەرى شارەکانى هەرێم دوو پلە نزم دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا (14ى تەموزى 2021) ڕایگەیاند، "سبەى پێنجشەممە پلەى گەرما بە ڕێژەی دوو پلەی سیلیزی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات و لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 40 بۆ 43 پلەی سیلیزی".

 

هەروەها ئەوەش هاتووە، لە ناوچەکانی گەرمیان پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 43 بۆ 45 پلەی سیلیزی، ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت لەناوچە شاخاویە سنوریەکان بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت لە ناوچە سنوریەکانی باکوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە دا، خێرای با مامناوەند دەبێت 15-25کم/س لە ڕۆژئاواوە".

 

بەڕێوبەرایەتیەکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، دوو سبەی ھەینی پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بوونەوە دەکات.


هەر لەو بارەیەوە بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێم - بەشى پێشبینى ڕایگەیاندووە، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکرا بۆ ڕۆژى چوارشەممە 14 ى تەموزى 2021؛
بۆ پارێزگاى هەولێر 44 پلە
پارێزگاى سلێمانى 43 پلە
پارێزگاى دهۆک 44 پلە
پارێزگاى کەرکوک 46 پلە
پارێزگاى هەڵەبجە 44 پلە