گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەى فەرمانبەرانى وەزارەتێکى هەرێم دەخرێتە سەر کەرتى تایبەت

2021.07.14 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
موچەى فەرمانبەرانى وەزارەتێکى هەرێم دەخرێتە سەر کەرتى تایبەت

ناس کورد-

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، فەرمانبەرانى وەزارەتەکە دەخرێنە سەر کەرتى تایبەت و موچەکانیان لەلایەن ئەوانەوە پێیان دەدرێت، دواى ئەوەى دابەشکردنى کارەبا دەدرێتە کەرتى تایبەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دابەشکردنی کارەبا بەرەو کەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.



ئاماژە بەوەشکراوە، لە %70 فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا پێک دێن، بۆ نموونە ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا لە بەشەکانی چاککردنەوە، هەمان کار دەکەن و مووچەکانیان بە پاراستنی مافی (ترفیع و علاوە) و خانەنشینی لە لایەن کۆمپانیاوە دەدرێت.



بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزارەتی کارەبا دوو هەزار و 700 کارمەندی گرێبەستی هەیە کە موچەکانیان 350 هەزار دینارێکە، بەڵام ئەوانە لە کۆمپانیاکان 500 هەزار دینار وەردەگرن.



ئەوەش خراوەتەڕوو، لە 44% کارەبای هەرێم بە فیڕۆ دەچێت. بە تێپەڕبوونی کات ئەم بڕە زیاتر دەبێت، لە ساڵی 2014 تا ئێستا هیچ کارمەندێک دانەمەزراوە و هەندێکیشیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، نزیکەی ٧ ساڵە ئەم بۆشاییە پڕ نەکراوەتەوە و تواناییەکانیان دابەزیوە.

وەزارەتى کارەبا جەختدەکاتەوە، بە پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بە فیڕۆدانی کارەبا کەمتر دەبێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەبێت.