گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدانى کارەبا لەسبەینێوە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

2021.07.14 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى کارەبا لەسبەینێوە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

ناس کورد-

وەزارەتى کارەبا ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ڕەوشى کارەبا بەرەو باشتر بڕوات و بەرو پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە ڕۆژێکدا هەنگاو دەنێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیارە لە ڕۆژی 15 تەموز یەکەیەکی دیکەى کارەبا بەکار بخرێت، بەوەش بەرەوە پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە ڕۆژێکدا هەنگاو دەنێن.

 

باسى لەوەشکردووە، تا ڕۆژی 2021/6/15 ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرا. لەم ڕۆژەدا، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە و دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لەکار کەوتن، کە لە یەک کاتدا 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها لە رۆژی 26 حوزەیران، وێستگەی خورمەلەی کۆمپانیای کار بە توانایی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کار کەوت، کە کەمبوونەوەی کارەبا گەیشتە 1000 مێگاوات. بەڵام لە ماوەی سێ رۆژدا 400 مێگاواتەکەی گەرێندایەوە.



وەزارەتى کارەبا دەڵێت، رۆژی 26 حوزەیران لەگەڵ سەرۆک وەزیران گرفتی کۆمپانیای ماس چارەسەر کرا و مانگانە 40 ملیۆن دۆلار بۆی تەرخانکرا. لە هەمان رۆژدا، دوو یەکەی کۆمپانیاکە بەگەڕ خران و 200 مێگاوات کارەبا زیاد بوو.