گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تەقە لە باخه‌كه‌ی عه‌مید سەرحەد قادر کراوە؟

لێكۆڵینه‌وه‌كان لە باره‌ی ڕووداوی تەقەکردن لە باخەکەی سەرحەد قادر کۆتایهات

2019.06.21 - 17:04
لێكۆڵینه‌وه‌كان لە باره‌ی ڕووداوی تەقەکردن لە باخەکەی سەرحەد قادر کۆتایهات
ناس کورد- شەهرام عەزیز   پۆلیسی سلێمانی لیکۆڵینەوەكانی له‌باره‌ی هه‌واڵی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر باخی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ته‌واو كرد و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ "ته‌قه‌ له‌ باخه‌كه‌ كرابێت". . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هیچ ئاسەوارێکی گولەیان بە باخەکەی سەرحەد قادرەوە نەدۆزیوەتەوە، واتە تەقەکردنێکی هەڕەمەکی بووە، نەوەک ڕاستەوخۆ لەو جێگەیە كرابێت". . سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەوترێت له‌هێرشه‌كه‌دا ئاربیجیش به‌كارهێنراوه‌، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه‌ "بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە و قسەیان لەگەڵ ماڵەکانی نزیک ئەوێ کردووە و بەهیچ شێوەیەک گوێیان لە دەنگی ئاربیجی نەبووە و هیچ ئاسەوارێکیشی بەهیچ جێگەیەکەوە نییە". . سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر هیچ سكاڵایه‌كی تۆمار نه‌كردووه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی سكاڵای تۆمار نه‌كردووه‌ ئێمه‌ش چیتر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ ناكه‌ین. . له‌و باره‌یه‌وه‌ ناس كورد، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادره‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه‌. . وتەکانی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر باخەکەی لە سلێمانی و ڕووداوەکەی بە دەستێکی تێکدەر ناوبرد. .