گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتمەندییەکانی بزانە

تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەى نەوەیەکی مەترسیدارتری کۆرۆنای ئاشکرا کرد

2021.07.14 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەى نەوەیەکی مەترسیدارتری کۆرۆنای ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا لە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر کوشندەترە لەوانی تر و ناوی لێ ناوە "لامبدا" و دەڵێت، 70%ی حاڵەتەکانی توشبوون لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە هەردوو وڵاتی چیلی و ئەرجەنتین لە ئەمریکای لاتینی لەم جۆرە نوێیەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاریسا ئاتیان، بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوەکە دەڵێت، داتا سەرەتاییەکان ئاماژە بە مەترسیداری ئەم جۆرە نوێیە دەدەن بەتایبەت لەڕووی خێرایی بڵاوبوونەوە، هەروەها توانای بەرگەکردنی لەدژی ڤاکسینەکان.

 

باسی لەوەشکردووە، "هێشتا داتا و زانیاریی تەواومان لەبارەى ئەو جۆرە نوێیە لە بەردەست نییە بەڵام بەپێی هەموو ئاماژە زانسییەکانی لای شارەزایان، دۆخەکە جێگەی گەشبینی نییە."

 

ئەلفا و بێتا و گاما و دەلتا و بەمدوایانەش لامبادا، چەند ناوێکى جیاجیان بۆ ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێن لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاکەوە کە بۆ نزیکەى ساڵ و نیوێک دەڕوات، ڕێکخراوێکى تایبەتمەندى بژاردەى ناوەکان دەڵێت، کورتکردنەوەیان بۆ ئاسانکردنە لەگۆ و بیرهێنانەوەدا.


ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى دەڵێت، ناوە سەرەکییەکانى ڤایرۆسى سەرەکى سارس، سادە و ئاسانن لە گۆکردن و بیرهاتنەوەدا و هەڵبژاردنیشیان دواى ڕاوێژ و بەدواداچونێکى زۆرى شارەزایانى بوارەکەیە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو ناونانە جێگەى ناوە زانستیەکەى ئێستاى ناگرێتەوە بۆ نموونە ئەو ناوانەی کە لەلایەن ڕێکخراوى دەستپێشخەری زانستی جیهانی (GISAID) و پرۆژەی (Nextsterin) دیاری کراوە، بەپێی ڕێکخراوەکە، ئەو دەستپێشخەرییانە بۆ زانیاری زانستی گرنگن ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت و بەردەوام لە توێژینەوەدا بەکاردەهێنرێت.

 

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، گەرچى ئەو ناوانە جیهانین و تایبەتمەندى خۆیان هەیە بەڵام گۆکردنیان زۆر ئاسان نییە و هەندێ جاریش دەبێتە هۆى ڕاپۆرتى هەڵە لەبارەیانەوە، بۆنمونە ڤایرۆسى گۆڕاوى دەلتا کە لەنزیکەى 80 وڵات بڵاو بووەتەوە کە سەرەتاش لە هیندستان بڵاوبووەتەوە ناوە زانستیەکەى خۆى (B.1.617.2 ).

 

گۆڕاوى دەلتاى کە چوارەمین جۆرە ڕێکخراوى تەندروستى بەمایەى نیگەرانى دەزانێت دواى نەوەى ئەلفا بوو کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا ئاشکرا کرا و پێدەوترێت (B.1.1.7) و هەروەها بیتا (B.1.351) کە لەباشوورى ئەفریقیا دۆزرایەوە و گاما (P1) لەبەرازیڵ ئاشکرا کراوە.