گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

تەندروستیی هەولێر: بە دەستی چەور دەستکاری بوتڵی ئۆکسجین مەکەن

2021.07.14 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەولێر: بە دەستی چەور دەستکاری بوتڵی ئۆکسجین مەکەن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر هۆشداری دەداتە کارمەندان و هاوڵاتیان کە بە دەستی چەورەوە دەستکاری بوتڵی ئۆکسجین نەکەن "چونکە دەبێتە هۆی تەقینی ئۆکسجینەکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی تەموزی 2021) دەڵێت، بەشی ئەندازە لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەردانی گشت ئەو نەخۆشخانانەیان کردووە کە ئۆکسینجینی تێدا بەکاردەهێندرێت بۆ مەبەستی هەڵواسینی ڕێنمایی سەبارەت بە مامەڵەکردن یاخود دەستکاریکردنی بوتڵی ئۆکسجین کە دەبێت بەپێی ڕێنماییەکان بێت و نابێت بەدەستی چەور دەستکاری بکرێت چونکە دەبێتە هۆی تەقینی ئۆکسجینەکە."

 


داواش "لە گشت هاوڵاتیان و ستافی تەندروستی دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و نەخۆشان نەکەوێتە مەترسی."


جەختی کردووەتەوە کە لەلایەن هەردوو بەشی ئەندازە و خزمەتگوزاری "ڕێنمایی دروست دراوەتە نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی چاودێری ووردی ئەم بابەتە بکەن دوای هەڵواسینی ڕێنمایەکان."

 

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تەقینی بوتڵی ئۆکسجین لە چەند نەخۆشخانەیەکی عێراق کە تایبەت بوون بە کۆرۆنا، بە سەدان نەخۆش سوتان و گیان لەدەستدا کە دواترینیان ئاگرەکەى شەوی دووشەممەى نەخۆشخانەی ئیمام حسێن بوو لە زیقار کە بووەهۆی مردنی 92 توشبووی کۆرۆنا.