ناس کورد-
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان ڕووى لە دابەزین کرد، بەهۆى ترسی کەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە لە داهاتوودا، دواى ئەوەى ئامارەکان دەریانخست کە چین هاوردەکردنى وزەى لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا کەم کردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ 76.31 دۆلار دابەزیوە، هەورەها نرخى نەوتى خاوى تەکساس بە 75.02 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، دواى ئەوەى دوێنێ بەڕێژەى 1.6٪ بەرزبووەوە.
بەپێی ئامارەکان، هاوردەى وزەى چین لەنیوەى یەکەمى ئەمساڵدا بەڕێژەى 3٪ کەم بووەتەوە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، ئەوەش یەکەم دابەزینى لەو شێوەیەیە لە ساڵى 2013 ەوە.