گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کازمى بۆ حزبەکان: ئێوە هۆکارى کارەسات و ڕێگرن لە لێپرسینەوەى گەندەڵکاران

2021.07.13 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بۆ حزبەکان: ئێوە هۆکارى کارەسات و ڕێگرن لە لێپرسینەوەى گەندەڵکاران

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق هۆشدارى دەدات لە بەکارهێنانى هەستى خەڵک بۆ مەبەستى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن، ئەوەش دواى ئەو هەرایەى لەسەر سوتانى نەخۆشخانەى حسێنى فێرکارى لە شارى ناسریە دروست بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق (13ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، کازمى لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا ئاماژەى بەوەداوە، هەندێک گومان لەوە دەکەن کە ڕوویداوە، بەڵام ئێمە پێش لێکۆڵێنەوەکان ناکەوین.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، سەرجەم ئەو لیژنانەى کە حکومەت پێکیهێناوە لە ماوەیەکى پێوانەییدا ئەنجامەکانى ڕاگەیاندووە، ئەم ڕووداوەش چاوەڕێى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، شەرمە هەندێک هەستى خەڵک بۆ مەبەستى سیاسى و هەڵبژاردن بەکاردەهێنن، ئێوە هۆکارى کارەسات و ڕێگریکردنن لە لێپرسینەوەى گەندەڵکاران.

  

شەوى دووشەممە ئاگرێک لە نەخۆشخانەى ئیمام حسێنى تایبەت بە کۆرۆنا لە شارى ناسریە کەوتەوە و بەپێى دوایین ئامارەکان، بەهۆیەوە 92 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانى تریش بریندار بوون.