گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەریش دەخاتەڕوو

لەبارەی گرانبوونی بەنزین ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.13 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گرانبوونی بەنزین ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزینی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ڕسوماتی هاوردەکردنی بەنزین لە 18 هەزاراوە زیادکراوە بۆ 180 هەزار دینار، هاوکات چارەسەریش بۆ دۆخەکە دەخاتەڕوو.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی (سێشەممە 13ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لەئێستادا چەندین هۆكار هەن لەپشت زیادبوونی نرخی سوتەمەنیی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان."

 

بەوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، گرنگترین هۆکارەکان ئەمانەن:

 

1-  زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان و بەرزبونەوەی لەبۆرسەی جیهانیدا، وە ئیداركردنی پەتای جیهانگیری كۆرۆنا و ئاسی كردنەوەی ژیان و سێكتەرە ئابوورییەكان، بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

2 -  زیادكردنی ئەو رسوماتانەی حكومەتی هەرێم وەریدەگرێت بۆ ڕێكاری یاسای و كارگێڕی هاوردەی سوتەمەنی لە دەرەوەی وڵاتەوە، پێشتر مؤڵەتی هاوردەی سوتەمەنی لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دەدرا بۆ هەر تەنێك سوتەمەنی بڕی 15 دۆلار رسومات وەردەگیرا، وەبڕی 18 هەزار دیناری عێراقیش باج وەردەگیرا بۆ هەر تەنێك، بەڵام لە ئێستادا ئەم مۆڵەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەكانەوە دەدرێت و ئەو رسوماتە زیاد كراوە بۆ 25 دۆلار بۆ هەرتەنێك، هەروەها رسوماتی باجیش لە 18 هەزارەوە كراوە 180 هەزار دینار.

 

3 - گۆڕانكاری لە نرخی گۆڕینەوەی دیاری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، ئەمەش زیادكردنی نرخی سوتەمەنی دەگەیەنێت بەو ڕێژەیە لەبەرئەوەی ئەو سوتەمەنیەی لە هەرێمی كوردستاندا بەكاردەهێندرێت لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردەدەكرێت.

 

4 - حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پلانێكی نیە بۆ هاوكاریكردن و جێگیركردنی نرخی سوتەمەنی هاوشێوەی حكومەتی ناوەند.

 

هاوکات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بۆ چارەسەری گرانی نرخی سوتەمە پێشنیاری کردووە بە:

 

1 -  داوابكرێت بەشە سوتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە دابین بكرێت و پێشنیار دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری جدی بۆ ئەم بابەتە بكات.

 

2 -  پێشنیار دەكەین پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەدا بكرێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاڵێوگەكاندا كردویەتی و پابەند بن بەناوەڕۆكی گرێبەستەكانەوە و وابكرێت ئەو پاڵاوگانە بەشە سوتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان بەنرخی گەونجاو دابین بكەن.

 

3 - پێشنیاری دامەزراندنی دوو پاڵاوگەی هاوچەرخ دەكەین لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بەشێوەی پشك لە ڕێگە كۆمپانیایەكی پشكدارەوە كە بتوانێت پێداویستی هەرێم بۆ سوتەمەنی بە كوالێتی بەز دابین بكات، بۆ وەبیرهێنانەوەی بەڕیزتان ژوورەكەمان لەساڵی 2011 وە پێشنیاری دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیەی كردووە بۆئەوەی بتوانرێت كۆنترۆڵی خواستی سوتەمەنی لەناوخدا بكرێت و ئەو داهاتەش نەچێتە دەرەوەی وڵات.