گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە.. ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا کرا

2021.07.13 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە.. ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا کرا

ناس کورد-

حەیدەر عەبادی، سەرۆکى هاوپەیمانێتی نەسر لە هەولێر سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەو دوو سەرکردەیە دوای ڕووداوەکانی ڕیفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەر، نوسینگەی عەبادی لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەى ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باس لە "دۆخی گشتیی وڵات و یەکخستنی هەوڵەکانیان کردووە لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیان و هەروەها دۆسیەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی لەکاتی خۆیدا و ڕەتکردنەوەى هەموو فشارێک بۆسەر دەنگدەر" تاوتوێ کراوە.

 

تاوەکو ئێستا بارەگای بارزانی و میدیاکانی پارتی هیچ ڕاگەیەنراو و زانیارییەکیان لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

 

May be an image of one or more people, people standing and indoorMay be an image of 1 person and indoor