گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ’’لادانی بەرپرسێک بەهۆی پشتیوانیی بۆ لاهور شێخ جەنگی’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.13 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’لادانی بەرپرسێک بەهۆی پشتیوانیی بۆ لاهور شێخ جەنگی’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد-

بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگری کۆلێجی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی پاڵپشتیی سیاسیی بۆ لاهور شێخ جەنگی لە پۆستەکەی لادرا، سەرۆکایەتی زانکۆکەش وەڵامی داوەتەوە دەڵێت، ئەو کەسە بەهۆی رێوشوێنێكی ئیداری و رۆتینی لەبەرپرسی هۆبەكە لابراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

هونەر عەلی وەرتێ، بەرپرسی نوسینگەی ڕاگری کۆلێجی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (سێشەممە 13ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، "بەهۆی ئەوەی پشتیوانیی سیاسیی لاهور شێخ جەنگیم کردووە لە پۆستەکەم لادرام، بەڵام من تا مردن لە هەڵوێستم بۆ کاک لاهور و یەکێتی پاشگەز نابمەوە."

 

No description available.

 

لە بەرامبەردا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕاگرایەتی کۆلێجی زانست ڕایگەیاند، "فەرمانبەرێكمان بەناوی (هونەر علی) كە بەرپرسی نوسینگەی راگر بووە، وەكو رێوشوێنێكی ئیداری و رۆتینی لەبەرپرسی هۆبەكە لابراوە، ئەمەش لەچوارچێوەی رێوشوێنێك كە ئەنجومەنی كۆلێج بڕیاری لێداوەو هەر لەگەڵ بەڕێزیان چەندین یەكەی تر گۆڕانكاریان تیادا كراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە بەڕێزیان لەسۆشیال میدیا وا بڵاویكردووەتەوە گوایە لەسەر ئەوەی پشتگیری كەسایەتییەكی سیاسی بەڕێزی كردوە بۆیە لابراوە، ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین كە كۆلێجی زانست و زانكۆشمان بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ململانێ سیاسیەكان و ئەو كەسایەتیەی كەناوبراو ناوی هێناوە (هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە) كە لای ئێمە جێگەی رێزەو هەمیشە هەرواش دەمێنێتەوە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " داواكارین هیچ كەسێك ناوی ئەم كەسایەتیە نیشتمانیانە بۆ مەرامی بچوك بەكارنەهێنن."