ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو تەواوی یەکەکانی وێستگەكانی غازی راوەستا و كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی تەموزی 2021) دەڵێت، "ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەكۆمپانیای داناغاز و راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگەكانی غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكان راوەستاو كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە."
دەشڵێت، "لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن."
وەزارەتەکە هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە نەکردووە.