گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى تەندروستى چەمچەماڵ لەبارەى ئەنجامدانى ’نەشتەرگەرى هەڵە’ بۆ نەخۆشێک 

2021.07.13 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستى چەمچەماڵ لەبارەى ئەنجامدانى ’نەشتەرگەرى هەڵە’ بۆ نەخۆشێک 

ناس کورد-

بەڕێوبەرى تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هەواڵى ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەک بە هەڵە بۆ نەخۆشێک دەکەن و وتى "ئەگەر کەمتەرخەمى لە پزیشکەکەى نەخۆشخانەکەوە هەبێت سزاى دەدەم".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد محەمەد مستەفا (سێشەممە، 13ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "قسەم لەگەڵ بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو کردووە پێیان ڕاگەیاندم، کاتێک سۆنەر بۆ نەخۆشە (20 ساڵانەکە)ى شارۆچکەى چەمچەماڵ کراوە  گرێیەک بینراوە، ئەو جۆر گرێیانەش لە دوو حاڵەت بەدەرنین یان ڕیخۆڵە کوێرەیە یان گرێى شێرپەنجەیە، کاتێک نەشتەرگەرى بۆ کراوە دڵنیابوون کە ڕیخۆڵە کوێرە نیە بۆ سەلامەتى نەخۆشەکە داوا لە کەس و کارى نەخۆشەکە کراوە بیگەیەننە نەخۆشخانەکانى سلێمانى". 

 

بەڕێوبەرى تەندروستى چەمچەماڵ ڕونیکردەوە، لەهەموو دنیا ئاساییە بە گریمانەى چالاکى پزیشکى ئەنجام دەدرێت و وتى "من وەک بەڕێوەبەرى تەندروستى شارەکە" لەسەر سەرپێچى لەوە ئاسایی تر پزیشکم سزا داوە، دڵنیایى کەس وکارى نەخۆشەکە دەکەمەوە ئەگەر پزیشکەکە کەمتەرخەم بێت بە ئاسایى بەسەریدا تێ ناپەڕێت".

 

لێدوانەکەى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە گەنجێکى تەمەن 20 ساڵان لە نەخۆشخانەیەکى چەمچەماڵ نەشتەرگەرى بۆ کراوە و پاش ئەوەى پزیشکەکە دڵنیا دەبێت ئەو هۆکارەى نەشتەرگەریەکەى بۆ ئەنجام داوە ئەو جۆرە نەخۆشیەى نیە داوا لە کەس و کارى نەخۆشەکە دەکات بیگەیەننە سلێمانى.