گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى ’’ڕێگری بەرنامە بۆداڕێژراوى’’ بەردەم چاکسازیی ئاشکراکرد

2021.07.13 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى ’’ڕێگری بەرنامە بۆداڕێژراوى’’ بەردەم چاکسازیی ئاشکراکرد

ناس كورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانى چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى روبەڕووى "رێگرى بەرنامە بۆداڕێژراو بونەتەوە بە ئامانجى لەباربردنى"، بەڵام حکومەت سورە لەسەر هەنگاوەکانى لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى کازمى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا بوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

کازمى وتى رووداوەکەى زیقار کێشەى لە پەیکەرى ئیداریی دەوڵەت دەرخست، بەتایبەت کاتێک خەڵک هەڵە دەکات و کەس بەدواداچوونى بۆ ناکات، بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییان دەبنە قوربانى.

 

وتیشى "دۆخەکە پێویستى بە چاکسازیی ئیداریی گشتگیر هەیە، کە گرنگترینیان جیاکردنەوەى کارى ئیدارییە لەهەژمونى سیاسی".

 

"هەنگاوەکانى چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى کە حکومەت گرتویەتبەر، بەداخەوە روبەڕووى رێگرى بەرنامە بۆ داڕێژراو، هێرشى راگەیاندن بووەتەوە لەگەڵ هەر هەوڵێکدا بۆ پێشکەوتن بەرەو پێشەوە، ئامانجیش لێی لەباربردنى چاکسازییە، بەڵام ئێمە سورین لەسەر هەنگاوەکانمان بە ئاڕاستەى خزمەتکردنى گەل"، کازمى وایوت.

 

کازمى جەختیکردەوە لێکۆڵینەوەکان لەبارەى رووداوەکەى زیقار لایەنى کەمتەرخەم دیاریدەکات و هیوادارن کەمتەرخەمییەکە بەمەبەست نەبووبێت.

 

هەروەها دەڵێت، لێبوردە نابن بەرانبەر گەندەڵکاران و ئەو کەسانەى یارى بە گیانى خەڵک دەکەن لەهەر پۆست و پلەیەکدا بن.

 

دەشڵێت، کاندیدیان بۆ پڕکردنەوەى پۆستى وەزیرى تەندروستى رەوانەى پەرلەمان کردووە.