گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک کەم دەکرێتەوە

پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت ’’لە کۆتا ساتەکانی بڕیارداندایە’’

2021.07.13 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت ’’لە کۆتا ساتەکانی بڕیارداندایە’’

ناس کورد-

 

وەزیرى کارەباى هەرێم رایگەیاند، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک کەم دەکرێتەوە و پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت "لە کۆتا ساتەکانی بڕیارداندایە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆوبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک و گەرمیان وتى "پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەتایبەتی بەشی دابەشکردن قوناخی باشی بڕیوە و لە کۆتا ساتەکانی بڕیاردان دایە، کە یەکێ لە خواستەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا بووە"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وتیشى "کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک بە هۆی زۆر بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاوبوشانەوە لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەکێک کەم دەکرێتەوە".

 

وەزیرى کارەبا باسى لەوەشکرد، پێوەری زیرەک توانیویەتی بەشێکی زۆری کارەبا کۆنترۆڵ بکات، بەتایبەتی لە بواری دەستنیشانکردنی جۆری سەرپێچییەکان و کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر کارەبا، کە لە ماوەی شەش مانگدا، لە %49 بۆ 38% دابەزیوە.

 

جەختیشیکردەوە، درەنگ پێدانی پسوولەی کارەبا بە هاوبەشانی، بە یەکێ لە کەموکورتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەستنیشانکرا، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی وەزارەت.

 

وەزیرى کارەبا دەڵێت، هەرێمی کوردستان کارەبای لە تورکیا هاوردە نەکردووە، بەڵکو عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبا هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.