ناس کورد-
لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، به‌دواداچوون بۆ خه‌رجكردنى 200 ملیار دیناره‌كه ده‌كات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان کردووە له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالیی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیر و ڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه، بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێم بدات به لیژنه‌كه. هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به لیژنه‌كه.
ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه‌کە بڕیاریدا ئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.