گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى دەوام و موچەى فەرمانبەرانەوە بڕیارێکى دەرکرد

2021.07.13 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى دەوام و موچەى فەرمانبەرانەوە بڕیارێکى دەرکرد

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پێشنیازێکى ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم کرد، بۆ هاوسەنگى راگرتن لەنێوان دەوامى فەرمانبەران و موچەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد سەرۆکى ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەنجومەن بڕیارێکى دەرکردووە بۆ ئەوەى هاوسەنگى لەنێوان موچە و دەوامى فەرمانبەران دروستبکرێت، چونکە تا ئێستا لێبڕین بەردەوامە.

 

وتیشى "بڕیارەکە وەکو پێشنیاز ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران دەکەین، چونکە دەوامى فەرمانبەران پەیوەندى بە ئەنجومەنەوە هەیە".

 

ئازاد محەمەد جەختیکردەوە، پێویستە حکومەت لێبڕینى موچە هەڵبوەشێنێتەوە و مافى تەواوى موچەخۆران دابین بکات.

 

بڕیارەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى دەوامى فەرمانبەرانەوە دواى بڕیارەکەى ئەم دواییەى حکومەتى هەرێم دێت بۆ ئاساییکردنەوەى دەوامى فەرمانبەران.