کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد هێزی ئاسمانی ئێران، پارچەکانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئەمریکای نمایش کرد کە ڕۆژی ڕابردوو خرایە خوارەوە. . لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2019، هێزی ئاسمانی ئێران چەند پارچەیەکی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئەمریکای لە بەردەم میدیاکاراندا خستەڕوو. . فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، پێشوەخت هۆشدارییان بە فڕۆکە ئەمریکیەکە دابوو ئاسمانی ئیران نەبەزێنێت بەڵام بێ وەڵام بووە. . سەردار حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند دوو جار فڕۆکە "سیخوڕییەکەی" ئەمریکایان ئاگادار کردوەتەوە بەڵام بەردەوام بووە لە بەزاندنی سنورەکان بۆیە فەرمان خستنە خوارەوەی دەرکراوە. . ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، ئەوان نایانەوێت لەگەڵ ئەمریکا بکەونە جەنگەوە بەڵام هەر سنور بەزاندێک قبوڵ ناکەن و وەڵامیان دەبێت. . بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە 20ی حوزەیران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە، بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن فڕۆکەکە بە سیستمی بەرگری سێی خورداد کە دروستکراوی ئێرانە پێکراوە. [embed]https://www.youtube.com/watch?v=fR6FWoZngrI&feature=youtu.be[/embed] .