گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیندانى و قەرەبوو

پزیشکێک لەسەر دەستدرێژى و هەراسانکردنى شەش هەزار ژن سزادرا

2021.07.13 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک لەسەر دەستدرێژى و هەراسانکردنى شەش هەزار ژن سزادرا

ناس کورد-

 

بەهۆی دەستدرێژی سێکسی وتنی وشەی نەشیاو بەنەخۆشەکان، دادگایەکی ئەمەریکی لەویلایەتی کالیفۆرنیا بڕیاریدا بەقەرەبووکردنەوەی شەش هەزار ژن بەبڕی زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلار و زیندانیکردنی پزیشکێک بۆماوەی 24 ساڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی "ئەسوشیتیدپرێس"( 13ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، دادگایەکی فیدراڵیی ئەمەریکی لەشاری لۆس ئەنجلۆس لەولایەتی کالیفۆرنیا بڕیاریداوە بەقەرەبووکردنەوەی شەش هەزار ژن  بەبڕی 73 ملیۆن دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی سکاڵایان دژبە جیمیس هیبس، پزیشکی پسپۆر لەنەخۆشییەکانی ژنان لەنەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی ڕۆناڵد ڕیگن، لەشاری لوس ئەنجلۆس تۆمارکردووە کەتێیدا تۆمەتباریانکردووە بەدەستدرێژی سێکسی بۆسەریان.

 

ئاماژەبەوەشکراوە، قوربانییەکان لەساڵی 2019دا سکاڵایان لەسەرئەو پزیشکە تۆمارکردووە و تۆمەتباریانکردووە بەوەی لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینەکاندا دەستدرێژی کردووەتە سەریان و هاوکات قسەی نەشیاویشی پێ وتوون.

 

قوربانییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کەهیبس لەنێوان ساڵانی 1983تاوەکو 2018 بەردەوام بووە لە دەستدرێژییەکانی و چەندین جارکارگیری نەخۆشخانەکەیان لەو ڕەفتارانە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام نەخۆشخانەکە هیچ رێکارێکی نەگرتووەتە بەر بۆ ڕێگرتن لەدەستدرێژییەکانی ئەو پزیشکە.

 

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەکە، دادگا بڕیاریداوە هەر قوربانییەک بەپێی ئاست و ڕێژەی ئەو زیانەی کە پێی گەیشتووە لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە قەربوو بکرێتەوە کە لەنێوان دووهەزار500 دۆلار بۆ 250 هەزار دۆلار دەبێت.