ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى گیان لەدەستدانى بەرپرسێکى دژە تیرۆرى عێراق، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شانەکە (13ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشى خۆى بۆ گیان لەدەستدانى وداى خەڵەف فریجى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى فەرماندەى هێزەکانى دژە تیرۆر دەربڕیوە کە بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا.
بەگوێرەى راگەیەندراوى شانەکە ناوبراو لەسەروەختى پڕۆسەکانى ئازادکردنى شارەکانى عێراق لەژێر دەستى داعش هەوڵى زۆریداوە بۆ ئەوەى وێنەى راستەقینە و گیانبازى هێزە ئەمنییەکانى عێراق بگەیەنێت بەراى گشتى و بە کەسێک کە نیشتیمانەکەى خۆى خۆش دەوێت و دڵسۆزى ئەرکەکانى بووە ناوى بردووە.