ناس کورد-
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی گەیاندن کۆبووەوە بەمەبەستى دانانى رێوشوێنى تایبەت بۆ راگرتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی ئەزموونە گشتییەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا بە راگرتنی سەرجەم داتا و خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاری كراوی رۆژانە تا پرۆسەی تاقی كردنەوەكان بەكۆتادێت.
باسى لەوەشکردووە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەکەن بۆ رێگری كردن لە شێوازەكانی قۆپیەكردن لە ئەزموونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی ١٢ی ئامادەیی كە بریارە لە ٢٠٢١/٧/٢٥ بەرێوەبچێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا قسەوباس كرا لەسەر كێشەو نارەزایی هاوڵاتیان و بەكارهێنەرانی هێلەكانی گەیاندن بەتایبەت خزمەگوزاری ئینتەرنێت كرا كە پێویستە بەرەوباشتر بكرێن و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.