گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناکۆکى لەسەر مافى لەخۆگرتنى منداڵ’’ هەموارى یاسایەک لەعێراق پەکدەخات

2021.07.13 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’ناکۆکى لەسەر مافى لەخۆگرتنى منداڵ’’ هەموارى یاسایەک لەعێراق پەکدەخات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەدوری دەزانێت مادەی 57ی تایبەت بەیاسای باری کەسێتی لەم خولەدا هەمواربکرێتەوە کەتایبەت بەمافی لەخۆگرتنى منداڵ لەکاتی جیابوونەوەی دایک و باوک، بەهۆى بوونى ناکۆکى لەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەشید عەزاوی، ئەندامی لیژنەکە ( 13ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "گفتۆگۆکان لەبارەی هەموارکردنەوەی مادەی 57ی یاسای باری کەسێتی دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە، ئەندامانی لیژنەکە ناکۆکن لەسەر چۆنێتی هەموارکردنەوەی ئەو مادەیە".

 

وتیشی "کاتێک ژن و پیاوێک لەیەکترجیادەبنەوە، زۆرجار منداڵەکانیان دەبن بەقوربانی بەتاییەتی کەتەمەنیان بچوک دەبێت، چونکە ناتوانن خۆیان بڕیار لەسەر ئەوەبدەن لای دایک یان باوک بمێننەوە".

 

عەزاوی دەڵێت "پێمانوایە دەبێت هەمواکردنەوەی یاساکە لەبەرژەوندی منداڵەکان بێت نەک دایک وب اوک، دەبێت بڕیاری مانەوەی ئەو منداڵانە بدرێت بە دادوەر یان توێژەی کۆمەڵایەتی و ڕاوبۆچوونی منداڵەکان بەهەند وەربگیرێت".

 

دەشڵێت "دەبێت دەسەڵاتی دیاریکردنی تەمەنی مانەوەی منداڵەکان لای دایک یان باوک، هەتا هەتایی نەبێت، دەبێت دادوەر ئەو تەمەنە دیاربکات، هاوکات دەبێت حکومەتیش بکرێت بەلایەنێک بۆگرتنەخۆی منداڵەکان، ئەگەرهاتوو دایک یان باوەک ئامادەییان نەبوو منداڵەکانیان بگرنە خۆ یان شایستەی ئەوە نەبوون ئەو منداڵانە  بەخێو بکەن" .

 

بەوتەی ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، یاساکە لەم خولەی پەرلەماندا تاوتوێ ناکریت و دوادەخرێت بۆخولی داهاتوو.