گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى: نەوەى هندى کۆرۆنا لەسەرجەم وڵاتاندا بڵاودەبێتەوە

2021.07.13 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى: نەوەى هندى کۆرۆنا لەسەرجەم وڵاتاندا بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

 

رێکخراوى تەندروستى جیهانى پێشبینیدەکات ڤایرۆسى گۆڕاوى زنجیرەى کۆرۆنا "دەلتا" لەسەرجەم وڵاتانى جیهان بڵاوبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوەکە رایگەیاند، لەئێستادا ئەو ڤایرۆسە لە زیاتر لە 104 وڵات بڵاوبووەتەوە و پێشبینیدەکرێت بەم نزیکانە لەسەرجەم وڵاتان بڵاوبێتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

وتیشى تا ئێستا گەیاندنى ڤاکسین بۆ وڵاتان بەڕێژەیەکى گەورە دادپەروەرى تێدا نییە، پێویست ناکات ئەو وڵاتانەى دانیشتوانەکانیان کوتاوە داواى ڤاکسینى زیاتر بکەن، لەکاتێکدا هەندێ وڵات هێشتا ڤاکسینى پێنەگەیشتووە.

 

ڤایرۆسۆى کۆرۆناى گۆڕاو "دەلتا" یەکەمجار لە هندستان تۆمارکرا و بەپێی توێژینەوەکان نەوەیەکى مەترسیدارى کۆرۆنایە بەراورج بە زنجیرەى "ئەلفا" ى کۆرۆنا کە لەئەمریکا تۆمارکرا.