گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەکی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ دیاریکردووە

ترەمپ هۆشدارییەکی داوە بە ئێران و چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکات

2019.06.21 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هۆشدارییەکی داوە بە ئێران و چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرانی ئێران کردووە تێدا ڕایگەیاندووە پێویستە دانوستان لە نێوانیاندا ئەنجام بدرێت و وادەیەکی بۆ وەڵامدانەوەی دیاریکردووە. . ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی عوممانەوە، نامەیەکی بۆ بەرپرسانی ئێران ناردووە و ئاگاداریکردوونەتەوە لە هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران، بەڵام ترەمپ بڕیاری هێرشەکەی ڕاگرتووە داوای ئاشتی دەکات. . لە بەرانبەردا بەرپرسانی ئێران ڕەتیانکردوەتەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدەن. . رۆیتەرز پشتبەست بە سەرچاوەیەکی ئێرانی ئاشکرای کردووە، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەر گفتوگۆ و دانوستانێکە لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام پەیامەکەی پێدەگەیێنن. . ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمس ئاشکرای کرد شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی لەسەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران نیشانداوە و دواتر پاشگەز بووەتەوە. .