گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەرێم؛خۆتۆمارکردن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین ’زیادی کردووە’

2021.07.13 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛خۆتۆمارکردن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین ’زیادی کردووە’

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێژەی خۆتۆمارکردنی هاوڵاتیان بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە و پشکی هەرێم لەڤاکسینی فایزەر زیاتردەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆحەوێزی وتەبێژی  وەزارەتی تەندروستی هەرێم (13ى تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "بەراورد بەچەند مانگی ڕابردوو، ئەوە تێبینی کراوە کە هاوڵاتییان زیاتر لەهەوڵی ئەوەدان ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەمەبەستی خۆکوتان بەڤاکسینەکانی کۆرۆنا".

 

وتیشی "لەسەرەتای هاوردەکردنی ڤاکسینەکانەوە تائێستا زیاتر لە 250 هەزار کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە، هەموو جۆرە ڤاکسینەکانیش لە ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بەردەستە".

 

حەوێزی ئاماژەى بەوەش کرد، تائێستا نزیکەی 140هەزار کەس یەک ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە و 115 هەزار کەسی دیکەش دوو ژەمیان وەرگرتووە و 126 ناوەندی وەرگرتنی ڤاکسین لەهەرێم هەیە و پلانیان هەیە لەداهاتوودا ژمارەیان زیاد بکەن.

 

 بەوتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی، بڕیارە لەداهاتوویەکی نزیکدا پشکی هەرێم لەڤاکسینی فایزەر زیاتر بکرێت ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بەبڕی 12 ملیۆن دۆلار زیاتر لە 200 هەزار ژەمە ڤاکسین لەو جۆرە هاوردە بکات.