گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەرێمى کوردستان ئامادەیى فریاگوزارى بۆ بریندارانى زیقار دەربڕى

2021.07.13 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمى کوردستان ئامادەیى فریاگوزارى بۆ بریندارانى زیقار دەربڕى

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوەڕۆکى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان وەزیرى تەندروستى هەرێم و هاوتا عێراقییەکەى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (13ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوە هاتنی ڕوداوی سوتانی نەخۆشخانەی (حسین) لە شاری زیقار و سوتان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و هاوڵاتیان، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرى تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان.

 

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو  ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌توشبوانی كۆرۆنا له‌پارێزگای زیقاڕ كه‌وته‌وه‌ و بە هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون و نه‌خۆشخانه‌کە زیاتر له‌ 50 توشبووی كۆرۆنای تێدا بووە و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌زانراوه.