گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى مەلا بەختیار لەبارەى وەڵامى ’تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕش’ بۆ لاهور شێخ جەنگى

2021.07.13 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى مەلا بەختیار لەبارەى وەڵامى  ’تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕش’  بۆ لاهور شێخ جەنگى

ناس کورد-

مەلا بەختیار ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى وەڵامى (تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕش) بۆ لاهور شێخ جەنگى بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کە دوور و نزیک ئەو وەڵامە پەیوەندى بەوەوە هەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى مەلا بەختیار (13ى تەموزى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو پەیامەى بەناوى ژمارەیەک لە تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕش بۆ لاهور شێخ جەنگى دوور و نزیک نوسین و بڵاوکردنەوەى پەیوەندى بە مەلا بەختیارەوە نییە.

 

ئەوەش رونکراوەتەوە، مەلا بەختیار وەک هەر کەسێکى ئاسایى تر لەرێگەى میدیاوە پەیامەکەى بینیوە.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەگەر ناوبراو پەیامى هەبوایە ئەوا هەر وەک ھەموو ھەڵوێستەکانی دیکەی، لە پەیجی رەسمی خۆیەوەو لەراگەیاندنەکانیشدا، بە ئاشکرا بڵاودەکرایەوە.

 

ڕونکردنەوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (دووشەممە) میدیای سەر بە مەلا بەختیار وەڵامى "تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕشیان" بۆ لاهور شێخ جەنگى بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەوەى "ئاڵاى شۆڕش خەنجەرى ژەهراوى نییە." 

 

ماڵپەرى (چاودێر)ى سەر بە مەلا بەختیار، بڵاوى کردەوە "تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕش لە بەیاننامەیەکدا بۆ قسەکانى لاهور شێخ جەنگى ئاماژەیان بەوەکردووە "ئاڵای شۆڕش، هێزێکی تۆڵەسێن نەبوو، یەک پێشمەرگەی یەکێتیش بە دەستی ئاڵای شۆڕش شەهید نەکرا و دەیشیتوانی بیکات!". 

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئاڵای شۆڕش تێشە و خەنجەری ژەهراوی نەبوو، ئەوە سیاسەتی ئەوساتی کۆمەڵە و یەکێتی بوو کە خەنجەری لە پشتی یەکێتی دا و سەدان کادر و پێشمەرگەی دڵسارد کردەوە و ڕیزەکانی شۆڕشیان پێ بەجێ هێشتن!". 

 

"ئەوە گۆڕان بوو کە یەکێتی و هێزی دەڤەری سەوزی لاواز کرد و تەرازووی هێزی لە کوردستاندا لاسەنگ کرد، کەچی هاوسەرۆکی بەڕێز لاچاوێکی تێ نەگرتووە!"، بەپێی بەیاننامەکە. 

 

جەختیشیان کردووەتەوە "ئێمەی لە ململانێی ئێستای یەکێتیدا شوێنێکمان نییە و نایشمان بێت". 

 

ئەوە لەکاتێکدایە درەنگانى شەوى دووشەممە لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا رایگەیاند، "یەکێتی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بەخەنجەری ژەهراوی ئاڵای شۆرش و نە بەخیانەتی 31ی ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ریفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەندرۆژی رابردوو نەرووخا".