گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە برایەکی لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەى گرژییەکان: بەڵێن دەدەین

2021.07.12 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە برایەکی لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەى گرژییەکان: بەڵێن دەدەین

ناس کورد-

ئاسۆ شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی لە پرسەنامەیەکیدا دەڵێـت، "وەک بنەماڵی تاڵەبانی بەڵێن بە گیانی کاکە سەباح و سەرجەم کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدەین کە ئەم دۆخەش بەحیکمەت و دانایی دڵسۆزانی یەکێتیی، تێدەپەڕێنین و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش دەبیستن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ شێخ جەنگی لە پرسەنامەکەیدا کە بۆ بنەماڵەی "سەباحی بەکری مەلا"ی ناردووە دەڵێت، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پارتیزانی رۆژانی سەختی خەباتی کوردایەتی هەڤاڵ(سەباحی بەکری مەلا)مان پێگەیشت کە بەهۆی پەرۆشی بۆ دۆخی ناوخۆی یەکێتیی ئەمرۆ کۆچی دواییکرد."

 

دەشڵێت، "کاکە سەباح لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرە، کە چەندین شەهیدی قارەمانیان پێشکەش بە گەل و نیشتیمانەکەیان کردوە، بەداخەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ناویەکێتیی چەندین جار بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردوین و لە هەواڵی پرسیوین، سەرباری نەخۆشییەکەی بە پەرۆشەوە لە چاوەروانی یەکریزی و تەبایی ناوخۆی یەکێتییدابوو، هەر بەو ئاواتەشەوە سەری نایەوە و کۆچیی دوایی کرد."

 

ئاسۆ شێخ جەنگی باسی لەوەشکردووە، "لێرەوە پرسەنامە و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی یەک بەیەکی خێزان و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری و دڵنەواییش بە ئێوە و هاورێ و دۆست و خزمانی کۆچکردوو ببەخشێت و دوا خەم و ناخۆشیتان بێت، هەرگیز ناخۆشیی نەبینن."

 

جەختیشیکردووەتەوە کە "وەک بنەماڵی تاڵەبانی بەڵێن بە گیانی کاکە سەباح و سەرجەم کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدەین کە ئەم دۆخەش بەحیکمەت و دانایی دڵسۆزانی یەکێتیی، تێدەپەڕێنین و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش دەبیستن."