گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی بڵاوکردەوە

2021.07.12 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

حەیدەر عەبادی، سەرۆکى هاوپەیمانێتی نەسر لەبارەى سەردانەکەى بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەى لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی کورتی بڵاوکردەوە و دەڵێت، باس لە دۆخی عێراق و هەرێم و هەڵبژاردنەکان کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەکەى لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، حەیدەر عەبادی بە جیا چاوی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی کەوتووە.

 

دەشڵێت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی "باسی لەو ئاڵنگارییانە کراوە کە وڵاتی پێداتێپەڕ دەبێت و هەروەها جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان و چالاکییە سیاسییەکان کراوەتەوە، هەروەها باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵە کراوەتەوە."

 

ڕاگەیەنراوەکە جەختی کردووەتەوە کە عەبادی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی باس لە "دۆخی گشتیی وڵات و هەرێمی کوردستان و دۆسیەی هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی تر کراوە."

 

ڕاگەیەنراوەکەى نوسینگەی عەبادی بە هیچ شێوەیەک باس لە تاوتوێکردنی بارگرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی ناکات.

 

ئەمڕۆ نوسینگەى ڕۆژنامەوانى بافڵ تاڵەبانى (12ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە کە "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازی کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق".  

  

زیاتر بخوێنەوە: گۆڕانکارییەک لە پۆستى بافڵ تاڵەبانیدا کرا

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان".