گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەکۆبوونەوەدان

2021.07.12 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەکۆبوونەوەدان

ناس کورد-

لەسەر کێشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و بۆ دووەم جار، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە کۆبوونەوەدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی (12ی تەموزی 2021) ئاشکرای کرد، نزیکەى کاتژمێرێکە کۆبوونەوەکە دەستیپێکردووە.

 

ئەوە دووەم کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتییە لەدوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دوای ئەوەى بافڵ تاڵەبانی گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئەمنی سلێمانیدا ئەنجام دا.

 

ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکى نوێى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى بافڵ تاڵەبانى گۆڕانکاریى لە ناوهێنانى پۆستى بافڵ تاڵەبانى ئەنجامدا لە هاوسەرۆکى یەکێتییەوە بۆ سەرۆک.  

  

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى بافڵ تاڵەبانى (12ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە کە "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازی کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق".  

  

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى (ناس کورد) بۆ هەژمارى بافڵ تاڵەبانى ئەمە یەکەمین جارە لە راگەیەندراوەکاندا ناوى وەک سەرۆک بهێنرێت و پێشتر هەر وەک هاوسەرۆک ناوى براوە.  

  

گۆڕانکارییەکەش لە دواى پێنج ڕۆژلە ناكۆكییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو هاوسەرۆك دێت کە ، ئۆرگانە فەرمییەكانی یەكێتی (سەركردایەتی، مەكتەب سیاسی، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی) بێدەنگن و هیچ جموجوڵێكیان نییە، بەڵام بەرپرسان و پەرلەمانتارانی یەكێتی هەریەك بەجۆرێك خۆیان لەم كێشمەكێشەدا ساغ دەكەنەوە بەلایەكدا و لەهەمووی زەقتر یەكلاییبوونەوەی باڵی كۆسرەت ڕەسوڵە بۆ پشتیوانیكردنی ماڵی تاڵەبانی و هاوهەڵوێستی ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرسیترە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی.   

  

  لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان".  

  

ئەوەش هاتووە "بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق".  

  

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژ بەوە کراوە "لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات".