گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستیی هەرێم هۆکارى تۆمارکردنى بەرزترین ئامارى کۆرۆناى ئاشکراکرد

2021.07.12 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم هۆکارى تۆمارکردنى بەرزترین ئامارى کۆرۆناى ئاشکراکرد

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆکاری بەرزبوونەوەی ئامارى توشبوون بەکۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە بۆ سستی هاوڵاتیان لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەنەخۆشییەکە و دەڵێت، گومان هەیە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا (دەلتا) لە هەرێم بوونی هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى ئەمساڵدا تۆمارکرا کە بریتییە لە هەزار و 368 توشبوو، وەزارەتى تەندروستیش هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەى زیاترى ئامارەکە.

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى (12ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "پێشبینی ئەوەمان دەکرد کە ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات، چونکە ئەوەی تێبینی کراوە هاوڵاتییان زۆر کەمتەرخەمن لە پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە".

 

وتیشی، "ڤاکسینەکان بە تەنها بەس نیین بۆ کۆتایی هێنان بەڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێت ڕێکارەکان بەشێوەیەکی چڕ وبەرپرسیارانە لەلایەن ئەوانەی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە و ئەوانەشی وەریاننەگرتووە جێبەجێبکرێت".

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئەوەشی خستەڕوو، ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا کە ناسراوە بەڤایرۆسی هیندی یان (دەلتا) لەبەشێکی زۆری وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە گومان دەکرێت ئەوجۆرە ڤایرۆسە لەهەرێم وعێراق بوونیان هەبێت.