گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاى مەلا بەختیار وەڵامى ’’ئاڵاى شۆڕش’’ بۆ لاهور شێخ جەنگى بڵاودەکاتەوە

2021.07.12 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى مەلا بەختیار وەڵامى ’’ئاڵاى شۆڕش’’ بۆ لاهور شێخ جەنگى بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

میدیای سەر بە مەلا بەختیار وەڵامى "تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕشیان" بۆ لاهور شێخ جەنگى بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەوەى "ئاڵاى شۆڕش خەنجەرى ژەهراوى نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیار، "تێکۆشەرانى ئاڵاى شۆڕش لە بەیاننامەیەکدا بۆ قسەکانى لاهور شێخ جەنگى ئاماژەیان بەوەکردووە "ئاڵای شۆڕش، هێزێکی تۆڵەسێن نەبوو، یەک پێشمەرگەی یەکێتیش بە دەستی ئاڵای شۆڕش شەهید نەکرا و دەیشیتوانی بیکات!".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئاڵای شۆڕش تێشە و خەنجەری ژەهراوی نەبوو، ئەوە سیاسەتی ئەوساتی کۆمەڵە و یەکێتی بوو کە خەنجەری لە پشتی یەکێتی دا و سەدان کادر و پێشمەرگەی دڵسارد کردەوە و ڕیزەکانی شۆڕشیان پێ بەجێ هێشتن!".

 

"ئەوە گۆڕان بوو کە یەکێتی و هێزی دەڤەری سەوزی لاواز کرد و تەرازووی هێزی لە کوردستاندا لاسەنگ کرد، کەچی هاوسەرۆکی بەڕێز لاچاوێکی تێ نەگرتووە!"، بەپێی بەیاننامەکە.


جەختیشیان کردووەتەوە "ئێمەی لە ململانێی ئێستای یەکێتیدا شوێنێکمان نییە و نایشمان بێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە درەنگانى شەوى رابردوو لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا رایگەیاند، "یەکێتی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بەخەنجەری ژەهراوی ئاڵای شۆرش و نە بەخیانەتی 31ی ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ریفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەندرۆژی رابردوو نەرووخا".