گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ گفتوگۆ لەسەر پرسی زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دەکرێت

2021.07.12 - 16:05
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ گفتوگۆ لەسەر پرسی زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دەکرێت

 ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان کۆببێتەوە و لە تەوەەرێکی دیکەشدا دەوامی فەرمانگەكان و لێبڕینی موچە تاووتوێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە سبەینێ سێشەممە 13ی تەموزی 2021، سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ دەدرێت لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەکانیەوە کە بڕی 65 ملیار و 22 ملیۆن دینارە، هەروەها پەسەندکردنی بڕی زیاتر لە 12 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان و زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەسەر دەوامی فەرمانگەكان و هەروەها بەردەوامبوونی لێبڕینی موچە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ بەردەوامیی لێبڕینی موچە، لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی دەوامی تەناوبی فەرمانبەران، ئەوەش کاردانەوەی فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، دەوامی تەواو بە موچەی تەواو دەکرێت.  

photo1626086990.jpeg