گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

2021.07.12 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

 

 ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە لەئێستادا تەنها ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن گەشتی ئێران بکەن کە خاوەن ڤیزای (نەخۆشی، بازرگانی، وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندنن)، بەپێچەوانەوە لایەنی ئێرانی رێگەیان پێنادات لە دەروازەکان تێپەڕبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی (دووشەممە 12ی تەموزی 2021) "ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە، ئەوانەی كە لە دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، پێویستە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی پێبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هیچ هاووڵاتیەك بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی بنكە سنورییەكان نەكات، هەروەها پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت (نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندن)."

 

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هەر هاووڵاتیەك بەبێ جێبەجێكردنی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە، لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگای داخڵبوونی پێنادرێت."