ناس کورد-
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان وادەی چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا و پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی ئاشکراکرد کە ساڵی 2023-یە و ڕاشیگەیاند، ئەوان ناڵێن هاووڵاتیان سەرجەم قەرزی کارەبا بدەنەوە، ئەگەر هەر %50-شی بدەنەوە هاوکار دەبێت بۆ وەزارەتەکەیان، دەشڵێت، ئەگەر هاووڵاتیان گلەییان هەبێت، ئەوانیش گلەییان لە هاووڵاتیان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا دەڵێت" لەم کابینەیەدا سێ کاتژمێر کارەبامان زیادکردووە، دەشڵێت" نزیکەی تریلیۆنێک و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه هه‌بێت (هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن) سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر ئێمه هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بامان نییه، هەروەها وتیشی" ئێمه ناڵێین هاوڵاتییان لە 100% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات."
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان (دووشەممە 12ی تەموزی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کاره‌با هه‌تا 15-6 ئێمه سه‌روو 18 کاتژمێر کاره‌بامان به هاوڵاتیان ده‌دا، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و چەند کێشەیەکی دیکە ئێستا ئێمه سه‌رو 15 کاتژمێر کاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ین."
وتیشی، "وه‌کو وه‌زاره‌تی کاره‌با پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی تری تازه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با، به‌ڵام کێشه‌ی ئێمه له سێکته‌ری به‌رهه‌مهێناندا نییە، توانای به‌رهه‌م هێنانی ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌توانرێت کاری پێبکرێت 6 هه‌زار و 900 مێگاواته، کێشه‌ی ئێمه زیاتر دابینکردنی سوته‌مه‌نییه بۆ ئه‌م وێستگانه، وێستگه‌کانی تر کە هه‌مانه ئێستا ژماره‌یان 14 وێستگه‌ن هه‌ندێک له‌وانه به‌ئاو ئیش ده‌که‌ن وه‌کو دوکان و ده‌ربه‌ندیخان که 649 مێگاوات توانای به‌رهه‌م هێنانی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رنه‌بوونی ئاو ئێستا نزیکه‌ی 60 مێگاوات له‌هه‌ردوو وێستگه به‌رهه‌م دێت ئه‌وه یه‌کێکه له کێشه‌کان، دووه‌م وێستگه‌ی دهۆکی غازمان هه‌یه هه‌تا ئێستا (Pipe line ) بۆری غاز له هه‌ولێر نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و وێستگه‌یه ئه‌وه‌ش هۆکارێکی تره که ئێستا له 1000 مێگاواتی کاره‌با ته‌نها 100 مێگاواتی کاره‌با به‌رهه‌م دێنیین ئه‌وه هۆکاری دووه‌مه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئه‌وه‌ی تر ئه‌گه‌ر پێویست به غاز نه‌بێت ده‌توانرێت به گاز کاربکرێت، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخی سه‌ختی دارایی که له هه‌رێم تێده‌په‌ڕێت و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌وانه ئێمه وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه دابین کردنی موچه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران، ئێمه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که هه‌مانه ئه‌گه‌ر به Diesel -گاز به‌هه‌م بهێنین تێچوونێکی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئێمه، بۆ هه‌ر کیلۆواتێک له‌جیانی غاز که 6.2 سه‌نته له‌سه‌رمان ئه‌وکاته ده‌بێته 22 سه‌نت واته تێچونێکی زۆر له‌سه‌ر ئێمه ده‌که‌وێت و ته‌نانه‌ت کارده‌کاته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، ئه‌وه‌ش هۆکاره."
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەلامی ئەو پرسیارەی کەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری؟ ئاماژەی بەوەکردووە، " ئێمه ناتوانین کات دیاری بکه‌ین، وه‌کو وتم ئه‌و ژێرخانه‌ی هه‌مانه کێشه‌ی ئێمه کێشه‌ی سوته‌مه‌نییه، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بکرێت، چونکه ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندن به بابه‌تی سوته‌مه‌نی ده‌بێت وه‌ڵام لای ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌زانم هه‌تا مانگی 4ی 2023 ئه‌وان بڕی 250 مه‌ترسێجا غاز زیاد ده‌که‌ن ئه‌وکات که ئه‌مه هات ئێمه ده‌توانیین هه‌موو وێستگه‌کانی خۆمان به‌غاز ئیش پێبکه‌ین و ئه‌وکاته گرفتی کاره‌با نابێت."
جەختیشیکردووەتەوە، " به‌دڵنیاییه‌وه کێشەی کارەبا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهکاندایه هه‌ر ئه‌مه‌یه واته نه‌ک ئه‌وه‌ی که غاز هه‌بێت و پێمان نه‌ده‌ن یان گازوایلهکهمان پێنه‌ده‌ن یان به‌نزین هه‌یه و پێمان نه‌ده‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه پێمان ده‌ده‌ن واته ئیمکانیاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته (وەزارەتی سامانەسروشتییەکان) له‌مکات و ساته‌دا هه‌ر ئه‌مه‌یه."
"به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی پێوه‌ی زیره‌ک گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره به‌سه‌ر کاته‌کانی هه‌بوونی کاره‌با دێت "
باسی لەوەشکردووە. " لەم کابینەیەدا دۆخی کارەبا لە هەرێم باشتر بووە و ژمارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە لەو ڕووەوە کەمال محەمەد وتی" ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی شه‌ش مانگی 2019 له ته‌مه‌نی ئه‌م کابینه بکه‌ین له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی 2020 له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی 2021، دەردەکەوێت کە نزیکه‌ی سێ کاتژمێر کاتژمێره‌کانی کاره‌بامان زیاد کردووه."
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، " ئێستا نزیکەی تریلیۆنێک و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه، هه‌رچی نه‌بێت ئێمه ناڵێین 100% پاره‌ی کاره‌با بده‌ن، به‌ڵام 50% بده‌ن هه‌تا داهاتێک بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌باش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با بتوانێت جوڵه‌یه‌ک بکات و وزه‌ی تازه خزمه‌ت به هاووڵاتیان بکات. "
لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیشەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، " به‌نیازین، به‌ڵام ئاسان نییه واته یه‌کێک له‌گله‌ییه‌کانی هاووڵاتی ده‌ڵێت، 21%ی موچه‌ی من ده‌بڕدرێت، به‌ڵام کاره‌با ئیشێکه پاره‌یه‌ک و سه‌رمایه‌کی زۆری پێویسته واته لێره گله‌یی هه‌یه ده‌ڵێن وه‌زاره‌ت پێویسته کاره‌با دابین بکات، به‌ڵام وه‌زاره‌تیش گله‌یی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وانیش هاوکاربن له‌گه‌ڵ ئێمه."
جەختیشیکردووەتەوە، "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه هه‌بێت (هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن) سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر ئێمه هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بامان نییه."