گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەولێر؛ کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

2021.07.12 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ کچێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کچێک لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیابد، "شەوی ڕابردوو لە گەرەکی گەلاوێژی شاری ھەولێر کچێک بەناوی (ا .ر.ح) لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن باوکییەوە کوژراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەستبەجێ ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەست کرا بەلێکۆلینەوە و پەراوی بۆ ڕێکخرا."

 

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە شەش مانگی ڕابردوودا 34 حاڵەتی کوشتن لە سنوری پارێزگاکە تۆمارکراوە.