گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئاسایش و بەرگرى پەرلەمان وادەى پەسەندکردنى یاساى بە سەربازکردنى ناچارى دیارى کرد 

2021.07.11 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش و بەرگرى پەرلەمان وادەى پەسەندکردنى یاساى بە سەربازکردنى ناچارى دیارى کرد 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق ئاشکرای کرد، پرۆژە یاساى بە سەربازکردنى ناچارى لەناو پەرلەماندا پشتگیرى هەیە، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش دەکەوێتە خولى داهاتووى پەرلەمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گاتع ڕوکابى  (11ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە، پرۆژە یاساى بەسەرباز کردنى ناچارى لە دوو خولى پێشووى پەرلەمان و ئەم خولەشدا گفتوگۆى لەسەر کراوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، دواتر پرۆژە یاساکە گەڕێنرایەوە بۆ حکومەت بۆ گۆڕانکارى لە چەند بڕگە و دەربڕینێکدا و تائێستاش پرۆژە یاساکە لەلاى حکومەتە.

 

ئەندامەکەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى جەختی لەوەش کردووەتەوە، چەندین جار گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە کراوە و هەمووان پشتگیرى دەکەن، بەڵام پرۆژە یاساکە لاى حکومەت دواکەوت و نەگەیشتووەتە پەرلەمان، ئەو کاتەى ماوە بەس نییە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە بەتایبەتى کە خوێندنەوەى یەکەم و دووەمى بۆ نەکراوە و لەوانەیە خولى داهاتوو دەنگى لەسەر بدرێت.