گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینییەکى نوێ بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت

2021.07.11 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت

ناس کورد-

 

پەیمانگاى واشنتۆن پێشبینی بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەکات لە وەرزى هاویندا، بەهۆى ناکۆکى وڵاتانى ئۆپیک پڵەس لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنى نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى پەیمانگاکە کە "ناس کورد" خوێندنەوەى بۆ کردووە، ئەو بەرزبوونەوە چاوەڕوانکراوەى نرخى نەوت هۆکارەکەى کێشەکانى ئێستاى ناو ئۆپک پڵەسە لەبارەى پشکى بەرهەمهێنانى ئەندامەکانى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتێکدا ئابورى جیهان بەرەو بوژانەوە هەنگاو دەنێت، وڵاتانى ئۆپیک پڵەس، لەناویاندا سعودیە کە دەیانەوێت بەهەماهەنگى لەگەڵ هەناردەکارەکانى وەک روسیا و کازاخستان کاربکەن، ناتوانن بگەنە رێککەوتن لەبارەى بڕى ئەو نەوتەى پێویستە بەرهەمى بهێنن، ئەوەش بەرزبوونەوەى نرخى نەوتى لێدەکەوێتەوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، کێشەکان لەنێوان سعودیە و ئیماراتدایە لەبارەى پشکى بەرهەمهێنان، ئیمارات سورە لەسەر بەرزکردنەوەى بەرهەم لە 0.6 ملیۆن بەرمیلى رۆژانەوە بۆ 3.8 ملیۆن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەندامانى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیان لە ئۆپیک پڵەس، هەفتەى رابردوو کۆبوونەوەکانیان هەڵوەشاندەوە، بەبێ دیاریکردنى وادەیەکى نوێ بۆ کۆبوونەوەیان، ئەوەش بەهۆى ناکۆکییەکانیانەوە.

 

شکستهێنانى دانوستانەکان و چارەسەنەکردنیان، دەبێتە هۆى درێژکردنەوەى رێککەوتنى پێشوو تا مانگى ئاب، نەک زیادکردنى بەرهەمهێنان بەئەندازەى 400 هەزار بەرمیل کە پێشتر خراوەتەڕوو.