ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاگادارییەکى لەبارەى کەوتنەوەکارى هێڵى گەرمى فریاکەوتنى بەڕێوەبەرایەتییەکەى بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (11ى تەموزى 2021) لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوە کرد "ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەھەوڵی تیمەکانمان ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی (١٠٤) لەئێستادا چاک کراوەتەوەو لەئێستادا لەکاردایە".
بەگوێرەى ئاگادارییەکە، هاووڵاتیان دەتوانن لەکاتی بوونی ھەر ڕووداو و کێشەیەکدا پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەھەمان شێوە ھێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی (١٠٥) لەکاردایە و لەکاتی بوونی ھەر ڕووداو و کێشەیەکدا دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن.