گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى یەکێتى باسى گۆڕانکارییەکانى حزبەکەى دەکات: مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان

2021.07.11 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى یەکێتى باسى گۆڕانکارییەکانى حزبەکەى دەکات: مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى جەختدەکاتەوە لەسەر گۆڕانکاریکردن لە مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان، لە چوارچێوەى ئەو گۆڕانکارییانەى ئێستا ئەنجام دەدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵێسە جەبار فەرمان لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "یەکێتی دەستی بە ئاڵوگۆری ھەندێک پۆست کردوە کە مایەی دەستخۆشیە ھەرچەندە سەرنج لەسەر شێوازی ئەو ئاڵوگۆرە ھەیە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە ئەم ئاڵوگۆرانە لە ھەموو سێکتەرەکان بەردەوام بێت.چ لە سێکتەری حکومی و چ لە ئۆرگانەکانی حزب".

 

هەروەها نوسیویەتى "بە پێی پەیرەوی ناوخۆی حزب دەبێت دوای شەش مانگ راپۆرتی ھەڵسەنگاندنی مەکتەب و مەڵبەندەکان لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بخوێندرێتەوە و ئەوانەی لە ئاست خواستی حزب دا نەبوون ئاڵوگوریان بەسەر بێت".

 

بڵێسە جەبار فەرمان دەشڵێت "کاتێتی کە پەیرەو جێبەجێ بکرێت و مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان ئاڵوگۆریان بەسەر دا بێت. ناکرێت چی تر ئەم بەندەی پەیرەو پێشێل بکرێت بەھۆی کۆرۆنا یاخود ھەڵبژاردنەوە یا ھەر ھۆکارێکی تر".

 

ماوەى چەند رۆژێکە بەهۆى ئەنجامدانى گۆڕانکاریی لە پۆستەکانى فەرماندەى دژە تیرۆر و سەرۆکى دەزگاى زانیارى یەکێتى، ناکۆکى لەنێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى دروستبووە و تا ئێستاش بەردەوامە.