گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سبەی یەكەم ڕۆژی چلەی هاوینە: پێشبینییەكان تا كۆتایی

2021.07.11 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
سبەی یەكەم ڕۆژی چلەی هاوینە: پێشبینییەكان تا كۆتایی

ناس کورد- 

شارەزایەکى کەشناسى عێراقى بڵاوی کردەوە، ڕۆژى دووشەممە چلەى هاوین لە عێراق دەستپێدەکات و 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا بەرزترین پلەکانى گەرما لەماوەى ساڵەکەدا تۆمار دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دوورى کەشناسی عێراقى (11ى تەموزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، ڕۆژى 12ى تەموز عێراق دەچێتە چلەى هاوینەوە و ماوەى 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژى 20ى ئابى 2021 کۆتایى دێت.

 

ڕونیشی کردەوە، لە چلەدا بەرزترین پلەکانى گەرما لەماوەى ساڵەکەدا تۆمار دەکرێت و کەشوهەواى هاوینەیى ئاسایى دەبێت و زۆر گەرم دەبێت لە سەرتاسەرى عێراقدا، تەنها چەند پلەیەکى کەم لە پلە ئاساییەکان بەرزتر دەبن و ئەوەش وەک شەپۆلى گەرما سەیر ناکرێت.

 

دوورى هێماى بۆ ئەوەش کردووە، لەماوەى چلەدا هیچ شەپۆلێکى گەرما نابێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەشى باس لەوە دەکەن پلەکانى گەرما دەچنە 60 بۆ 70 پلە لەبەر خۆردا، تەنها دەنگۆى بێ مانایە و هیچ سەرچاوەیەکى زانستى نییە و راست نییە.