گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كێشە كەوتە نێوان ئێران و گروپە چەكدارە شیعییەكان لەعێراق 

2021.07.11 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
كێشە كەوتە نێوان ئێران و گروپە چەكدارە شیعییەكان لەعێراق 

ناس کورد-

 

بەهۆی سەرهەڵدانەوە و پەلكێشانی تالیبانەوە لە ئەفغانستان ئێرانییەكان لەهەوڵی هێوركردنەوەی گروپە چەكدارەكانی شیعەدان لە عێراق بۆ ئەوەی لەیەك كاتد لەبەرەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئێرانەوە سەرقاڵ نەبن بەڵام هەندێكیان یاخی بوون لە تاران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەسۆشیەتید پرێس و رۆژنامەی شەرقولئەوسەت كە "ناس كورد" بینیویەتی (11 تەمموزی 2021)، دەسەڵاتدارانی ئێران لە رێگەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانەوە لەهەوڵی هێوركردنەوەی بەرەی عێراقدایە بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەرەكانی ئەفغانستان و پەلكێشانی تاڵیبان، بەڵام گروپەكانی حیزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا یاخین و بەنیازنین ملكچی ئاگر بەستن ببن بەبیانووی تۆڵەكردنەوەی خوێنی قاسم سولەیمانی و گەیشتن بە ئامانجی دەرپەڕاندنی هێزەكانی ئەمەریكا. 



بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، هادی عامری و قەیس خەزعەلی پشتیوانی لە هێوركردنەوە دەكەن لەئێستادا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام كازم فەرتوسی وتەبێژی سەیدولشوهەدا ئەوەی ڕاگەیاندووە ئەوان نێوانگرییان بۆ ڕاگرتنی چالاكییەكان ڕەتكردووەتەوە تا ئەوكاتەی سوپای ئەمەریكا بەتەواوی دەكشێتەوە لە عێراق. 

 

هەر بەگوێرەی ئەسۆشیەتید پرێس، هەندێ گروپی شیعە كار لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن و هەندێكیتریان لەگەڵ ئەوەدا نین چونكە دڵنیان لە باڵادەستبوونەوەی هێزە شیعییەكان و ئێرانییەكانیش هانیان داون دان بەخۆیاندا بگرن تا ئەوكاتەی ئیبراهیم ڕەئیسی دەستبەكاردەبێت و هەڵبژاردن كۆتایی دێت و ئێران دڵنیا دەبێتەوە لەبارودۆخی ئەفغانستان، بەڵام هەندێك لە گروپە چەكدارەكان ئەجێندای لۆكاڵی خۆیان هەیە و بەئاشكرا پابەندبوون بەنێوانگری ڕەتدەكەنەوە.