گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەڵگەنامەیەک: تائێستا 106 تاوەرى کارەبا لەعێراق کراونەتە ئامانج

2021.07.11 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامەیەک: تائێستا 106 تاوەرى کارەبا لەعێراق کراونەتە ئامانج

ناس كورد- 

بەڵگەنامەیەک دەرى دەخات، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تائێستا 106 تاوەرى کارەبا لە عێراق کراوەتە ئامانج و 54 هێڵى کارەبا ڕوبەڕوى تێکدان بونەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵگەنامەیەک (11ى تەموزى 2021)کە لەلایەن پۆلیسى وزەى عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەى بەوە کرد، لە یەکى کانونى دووەمى 2021ەوە تا 10ى تەموزى 2021، ژمارەى ئەو تاوەرانەى کارەبا کە کراونەتە ئامانج 106 تاوەر بوون.

 

هەر بەپێى بەڵگەنامەکە، ژمارەى پرۆسەى بە ئامانج گرتنەکان 50 پرۆسە بوون و تێیاندا 54 هێڵى کارەبا ڕوبەڕوى تێکدان بونەتەوە.

 

لە کۆتا پرۆسەشدا شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاویکردوەتەوە، ڕۆژى شەممە دوو هەوڵى بە ئامانجگرتنى تاوەرەکانى کارەبا لە پارێزگاى نەینەوا شکستیان پێ هێنراوە.

 

پێشتریش مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەدا بوو، لەساڵى 2003ەوە بڕى 80 ملیار دۆلار لە کەرتى کارەبادا خەرج کراوە بەڵام بەهۆى گەندەڵییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە، تائێستاش چەندین تۆمەتبارى دۆسیەى کارەبا دەستگیر کراون.